سەلیمی ئیسحاق وەزیری راوێژکار لە کاروباری کۆمەڵایەتی سوودان ڕایگەیاند کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا تەنیا لە دوو ڕۆژی یەکەمی هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر شاری فاشر لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە لانیکەم 300 ژنیان کوشتووە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو ژنانە کەوتوونەتە بەر دەستدرێژی و ئەشکەنجەشەوە. کەسانێک لە ەفاشر چوونەتە دەرەوە و بەرەو باکووری تەویلە هەڵکەوتوو لە باکووری دارفوور بەڕێکەوتوونیش لە مەترسیدان چونکوو ئەو ڕێگایە زۆر مەترسیدارە. ئەوەی کە ڕووی داوە پاکتاو کردنی ڕەگەزی ئاامنجار و جەنایەتێکی تۆقێنەرە.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ڕێکەوتی 26 ی ئۆکتبەری ڕابردوو بە هێرش بۆ سەر شاری فاشر کۆنترۆڵی ئەو شارەیان بەدەستەوە گرتووە و جەنایەتێکی خوێناویان لە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە.
وەزیرێکی سوودانی ئاماژەی دایە سەر جەنایەتی تۆقێنەری هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی ژنانی دانیشتووی شاری فاشر.
Your Comment